سۆرینتۆی نوێ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنكاران تاقی كرایه‌وه‌

سۆرینتۆی نوێ له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنكاران تاقی كرایه‌وه‌
بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ كوردستان كۆمپانیایه‌ك هه‌ستا به‌ پێشكه‌شكردنی هه‌لی لێخوڕینی یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبیله‌ نوێیه‌كانی خۆی بۆ راگه‌یاندنكاران.

كۆمپانیای نیم بریكاری فه‌رمیی كیا مۆتۆرزی كۆری له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك راگه‌یاندنكارانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و ئۆتۆمبیلی داوه‌ت كرد بۆ ناساندنی ئۆتۆمبیلی سۆرینتۆی ٢٠١٨ و دابینكردنی هه‌لی لێخوڕین بۆ سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان. سه‌ره‌تا ده‌ریا وریا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای ناوبراو به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ به‌سه‌ر سۆرینتۆی نوێدا هاتووه‌.

پاشان سه‌باره‌ت به‌ به‌شی چاككردنه‌وه‌ و پارچه‌ یه‌ده‌گه‌كانی كیا مۆتۆرزی كرد كه‌ ته‌نیا له‌ نیم به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ كۆریاوه‌ دابین كراوه‌ روونكردنه‌وه‌ی دا.

دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ راگه‌یاندنكاران ئۆتۆمبیله‌ نوێیه‌كه‌یان لێخوڕی و رای تایبه‌تی خۆیان به‌و پرۆسه‌یه‌ خسته‌ ڕوو.
سۆرینتۆی نوێ به‌ بزوێنه‌ری ٣٥٠٠ لیتره‌ و به‌ هه‌شت خێرایی گێڕ كار ده‌كات و جیاوازیی له‌ رووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ ده‌بیندرێ به‌ به‌راورد به‌ مۆدێله‌كانی پێشتر.









خه ليل بله يى
Top