وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری یەکخستنەوەی لیواکانی 1 و 2ی پیادەی دەرکرد
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018، له دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسى یه‌كه‌كانى 70ی هێزی پێشمەرگە، كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له سه‌ر چۆنیه‌تى یەکخستنەوەی هه‌ردوو لیوا و فه‌وجه‌كان ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌واوى بڕیاره پێویستییه‌كان بۆ یەکخستنەوەی لیوا و فه‌وجه‌كان دراوە، هاوکات پێویستیی یه‌ك فه‌رمانى و یه‌ك بڕیاری له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جەختی لێ کراوەتەوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ”پێویسته فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان ته‌نها له فه‌رمانده‌ی میحوه‌ر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وە وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه پێشتر رووبه‌رووی به‌شێك له هێزه‌كان ببووەتەوە، ناهێڵێت“.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناوچه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لیواكانی 1و2ی پیاده دیاریكران و بریاردرا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵا بۆ به‌دواداچوون و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕیی لیواكان و چۆنیەتیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانیان له قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا.
لە کۆتاییشدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە ماوەیەک بۆ یەکخستنەوەی هەردوو لیواکەی وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کراوە.
باسنيوز
