شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 23/1/2018، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ئەندامێتیی هەریەک لە ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندرووستی و نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پەرلەمانی عێراق، سەردانی بەغدای کردووە.
پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەشی وەک هەر سێ پارێزگارەکەی دیکەی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە پرسی لامەرکەزی و چەند تەوەرێکی دیکە، بانگهێشت کردووە.
پەرلەمانی عێراق بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە و سەردانیکردنی بەغدا بانگهێشت کردووە، بەڵام لە پرێس کۆنفرانسێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی گەیشتنی بانگهێشتنامەکە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ڕەنگە بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی داڤۆس لە سویسڕا، نەتوانێت سەردانی بەغدا بکات.
باسنيوز
