کۆسرەت ڕەسول کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی جێهێشت

 کۆسرەت ڕەسول کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی جێهێشت
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە، پێویستە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بکات، کۆبوونەوەکەی جێهێشت.



ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئامادەبوونی لە هۆڵی کۆبوونەوەکە، کەمێک لەمەوبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە و فوئاد مەعسووم، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکات.



هەرچەندە ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆسرەت ڕەسول بەهۆی باری تەندرووستییەوە کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە، بەڵام تائێستا نازاندرێت کە ئاخۆ جێهێشتنی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە هەیە یاخود نا.
Top