نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
نێردراوی کوردستان24 لە داڤۆس رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵا دووەم، پاشای ئوردن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤۆس کۆببێتەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکەی هەرێمیی دەکرێت.
دوێنێ كۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس، بە بەشداری 70 سەرۆك و سەركردە و خاوەنكارانی جیھان دەستیپێكرد، شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بەشداری لە كۆڕبەندەكە كردووە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجامبدات.
K24
