وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوەكه، رۆژی پێنجشەممە 25/1/2018، دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات و سەرەتا مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.
لە هەفتەی دواتریشدا تا ڕۆژی 1/2/2018، مووچەی زۆربەی دامەزراوە و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆژی شەممە 27/1/2018، سەرەڕای پشووی فەرمی، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت رۆژی پێنج شەممە دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات و بەم شێوەیە:
یەکەم_ رۆژی پێنج شەممە ٢٥/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
دووەم_ رۆژی شەممە ٢٧/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.
سێ یەم_رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە ٢٨-٢٩/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری کاروباری مین دابەشدەکرێت.
چوارەم_ رۆژی سێ شەممە ٣٠/١/٢٠١٨ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت.
١_ خوێندنی باڵا
٢_سامانە سروشتیەکان
٣_گواستنەوە و گەیاندن
٤_پلاندانان
پێنجەم_ رۆژی چوار شەممە ٣١/١/٢٠١٨ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت.
١_ ئاوقاف و کاروباری ئاینی
٢_ کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
٣_ کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٤_دەرماڵەی کۆمەڵایەتی
٥_ دیوانی چاودێری دارایی
٦_دەستەی مافی مرۆڤ
٧_ دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
٨_ پاراستن و چاککردنی ژینگە
٩_ دەستەی وەبەرھێنان
١٠_دەستەی دەسپاکی
١١ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی
شەشەم_ رۆژی پێنج شەممە ١/٢/٢٠١٨ مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەکرێت
١_ وەزارەتی کارەبا
٢_وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
٣_ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاکانی
تێبینی/ رۆژی شەممە ٢٧/١/٢٠١٨ سەرەڕای پشووی فەرمی، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
