ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوە دایە
بەپێی زانیارییەكان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018ی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا، چەند تەوەرێک باس دەکرێت کە گرنگترینیان بەلای یەکێتییەکانەوە ”یەکلاکردنەوەی پرسی کۆنگرەی حزبەکەیان“ دەبێت..
ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دیاریکردنی بابەتی دیاریکردنی کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و هەوڵی گرووپێکی نێو یەکێتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە و دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەو کەسانەی کە دەچنە نێو کۆنگرەی یەکێتییەوە، کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ ماوەیەک دواخراوە.
باسنیوز
