نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌ داڤۆس

 نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌ داڤۆس
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك گه‌یشته‌ داڤۆس له‌ سویسرا كه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ٢٣/١/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، سه‌رۆكوه‌زیران، پاشا، سه‌ركرده‌كانى جیهان و میوانانى باڵاى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و خوانێكى ئێواره‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن كڵاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان و خاتوو هیلدێ شوابى هاوسه‌رییه‌وه‌ ڕێكخراوه‌.
سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ و ڕۆژانى دواتر نێچیرڤان بارزانى له‌ چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شدارى ده‌كات و له‌ په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى جیهان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت.
kdp -
Top