سۆران.. رێکخراوێکی خێرخوازی نەوتی سپی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دابەش کرد

 سۆران.. رێکخراوێکی خێرخوازی نەوتی سپی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دابەش کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 23/1/2018، رێکخراوی مرۆڤ دۆستان، بە ھەماھەنگی ژمارەیەک لە رێکخراوەکان و دام و دەزگاکان، نەوتی سپی یان بەسەر دەیان خێزانی کەمدەرامەت و شەھیدانی سۆران دابەش کرد.

عەلی خۆشناو، سەرۆکی تۆڕی رێکخراوە ناحکوومییە مەدەنییەکانی سۆران، ئەو کارەی رێکخراوی مرۆڤ دۆستانی بەرزنرخاند و رايگەیاند: "ئەرکی خاوەن سەرمایە، دەوڵەمەندان و خودا پێداوانە کە ئاوڕ لە فەقیر و کەمدەرامەتان بدەنەوەو دەستی ھاوکارییان بۆ درێژ بکەن، بەتایبەتیش لەو بارودۆخ و قەیرانە دارایی و ئابووریەی ئێستا".

گوتیشی: "خۆشبەختانە ئەمڕۆ سێشەممە 23/1/2017 رێکخراوی مرۆڤ دۆستان، ھەستا بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 50 پەنجا خێزانی کەمدەرات و شەھیدانی سۆران، ئەوەش جێگەی دەستخۆشی کردنەوە ھیوادارین بەردەوام بن لەسەر ئەم کارە مرۆڤانەیان".









باسنيوز
Top