لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان: بۆ نه‌هێشتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى كارمه‌ندانى ناوخۆ كۆ ده‌بینه‌وه
قادر ڕه‌زگه‌یی، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێم چاكسازیى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات، یان به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد بكات، ئه‌و كاته ده‌توانین بڕیارى پاشكه‌وتكردنى مووچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه لیژنه‌كه‌یان، به‌دواداچوونیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى مووچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆ و ئاسایش كردووه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن بۆ ئاینده له‌گه‌ڵ ئاسایشى گشتیى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌دا جیاوازى له مووچه‌ى هیچ كارمه‌ندێكى ناوخۆ یان ئاسایش نه‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش و ناوخۆ بۆ قه‌یرانى دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوتیشی: "ناشه‌فافى له داهاتى بودجه‌دا یه‌كێكى دیكه‌یه له هۆكاره‌كان، به‌ڵام هه‌ركاتێك قه‌یرانى دارایی كۆتاییهات، ئه‌و كات به‌دڵنیاییه‌وه بڕیارى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانى ناوخۆ و ئاسایش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
باسنيوز
