فلیپین زانایەكی عێراقی سنوورداش دەكاتەوە
حكوومەتی فلیپین بڕیاری سنوورداشكردنەوەی زانایەكی مووشەكی عێراقی دا، ئەمەش بەهۆی تۆمەتباركردنی بە یارمەتیدانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسانی حكوومەتی فلیپین رایانگەیاند كە بڕیاریان داوە زانایەكی عێراقی رەوانەی وڵاتەكەی بكەنەوە، چونكە تۆمەتبار كراوە بەوەی سەر بە بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینیە و یارمەتی بزوتنەوەكەی داوە بۆ وەشاندنی مووشەك لە دژی ئیسرائیل.
میدیاكانی فلیپین بڵاویان كردووەتەوە كە پێشتر حكوومەتی عێراق بە دەسەڵاتدارانی مانێلای راگ، بەڵام رۆنالد دیلا رۆزا بەڕێوەبەری پۆلیسی مانێلا رەتی كردەوە دەستگیركردنی ناوبراو پەیوەندی بە هیچ داوایەكی حكوومەتی عێراقەوە هەبێت، بەڵكو ئاماژەی بەوە دا كە تەنها كێشە لە ڤیزاكەیدا هەبووە و هیچ بەڵگەیەكیان لە دژدا نیە لەبارەی چالاكی سەربازی.
bas news-
