ئاسایشی توركیا 57 كەسی لەسەر فەیسبوك و تویتەر دەستگیر كرد
هێزەكانی ئاسایشی توركیا له ماوه‌ی 3 رۆژدا 57 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی خۆیان له تویته‌ر پشتگیریان له عه‌فرین كردووه و دژی توركیا نووسینیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێ كه چاودێری پێگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له تویته‌ر و فه‌یسبووكه‌وه بابه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ریلا و عه‌فرین بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ته‌نیا له ئامه‌د 30 كه‌سی تر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
له‌ناو ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌دا پزیشكێكی منداڵانیش هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری له عه‌فرین كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له هه‌موو شاره‌كانی توركیا حكوومه‌ت چاودێری له‌سه‌ر سۆسیال میدیا داناوه و هه‌ر كه‌سێك پشتگیری له عه‌فرین بكات ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ له دیاربه‌كر پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی نووسه‌ری دیاری باكوور (نورجان ئایسه‌ل) و ده‌ستگیری كردووه.
هۆكاری ده‌ستگیركرنی ئه‌و نووسه‌ره، بڵاوكردنه‌وەی پۆستێك بووه له تویته‌ر و دژی شه‌ڕ بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه. هه‌ر دوای ده‌ستگیركردنیشی، زۆرێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په و چه‌ند پارێزه‌رێك ئیدانه‌یان كرد و داوایان كرد به په‌له ئازاد بكرێت.
bas news-
