ڕۆژنامەی گاردیان: ئەردۆگان لە قوماری عەفرین دەدۆڕێ
رۆژنامه‌ی (گاردیان)ـی ئینگلیزی، وتارێكی نووسه‌ر (سیمۆن تیسدال)ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بڵاو كردووه‌ته‌وه، تیایدا دەڵێ ئه‌و قوماره‌ی ئه‌ردۆگان ده‌یكات، به زیانی خۆی كۆتایی پێدێ.
تیسدال نووسیویەتی "ئه‌گه‌رچی رووسیا و ئه‌مریكا و حكوومه‌تی سووریا، پێیان باش نه‌بوو توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ عه‌فرین ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان قومارێك ده‌كات كه پێی وایه ده‌یباته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه له‌و قوماره‌دا به دۆڕانی خۆی لێی بچێته ده‌ره‌وه".
نووسه‌ر ده‌نووسێ "دوای ئه‌وه‌ی له 2016 توركیا هه‌وڵی كوده‌تای به خۆیه‌وه بینی، ئیدی ئه‌ردۆگان پارته كوردییه‌كانی له‌ناو توركیا ته‌سفیه كرد، له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران و ئه‌سه‌د كه‌وته گفتوكۆ تا له 2016 بتوانێت له سووریا پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات و چووه ناو ئه‌لباب و جه‌رابلوس. ئه‌ردۆگان و ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و نه‌ژادپه‌رستانه بیر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رێمی كوردستان تا سنووری هه‌تای و ته‌نانه‌ت له‌ناو باكووریش خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورده‌كان وه‌كو كابووسێكی گه‌وره وایه بۆ ئه‌وان. بۆیه ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت یاری بهكارته فشاره‌كانی بكات".
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا، سیمۆن پێی وایه ئه‌ردۆگان جگه له‌وه‌ی له به‌رگری كورد ده‌ترسێت له عه‌فرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وه مه‌ترسیدارتره، تاوه‌كو ئێستەش ئاسمانی عه‌فرین به ده‌ست رووسیاوه‌یه. راسته ئێستە گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا پێكردووه، به‌ڵام له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ره‌نگه ئاسمانی عه‌فرین به‌رووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دابخات. له لایه‌كی تریشه‌وه ئێران و رژێمی ئه‌سه‌د زۆر له‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا تووڕه‌ن و ره‌نگه به توندی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا و له سنووره‌كانی توركیا و سووریادا گرووپی تیرۆریستی داعش و هاوشێوه‌ی ئه‌و گرووپه سه‌رهه‌ڵبدات، ئێران و رووسیا و سووریا، یه‌په‌گه هه‌ڵده‌بژێرن نه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی.
bas news-
