شارباژێڕ.. ژمارەیەك مامۆستا بەشێوەی وانەبێژ دادەمەزرێن
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ، ئاشكرایدەكات ژمارەیەك مامۆستا بەشێوەی وانەبێژ دوای پڕكردنەوەی فۆرم بۆ گوتنەوەی وانە لەخوێندنگاكانی سنوورەكە، ناویان دەرچووە و پێویستە بەزووترین كات سەردانیان بكەن، بۆ جێبەجێكردنی كارە یاساییەكانیان.
راوێژ عەتا، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ، راگەیاند: "دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا، چهند كهسێك بەشێوەی مامۆستای وانەبێژ لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكەمان، فۆرمیان پڕ كردبووەوە، لەئێستادا ناوی ئەو كەسانە و پسپۆڕێكانیان دەرچووە".
گوتیشی: "ژمارەی ئەو مامۆستایانەی فۆرمیان پڕكردبووەوە بۆ وانەبێژی بابەتی عەرەبی، ژمارەیان (14) فۆرمە، لەئێستادا دوو مامۆستامان پێویستە، ئەوانیش بەپێی كۆنمرە و ساڵی دەرچوون دیاری دەكرێن و دەبێت ئەوانە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 29/1/2018 سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بكەن، بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان و هەر مامۆستایەك ئامادە نەبێت لەو رۆژەدا، مامۆستای تر لەشوێنیان دائەنرێت".
روونیشیكردەوە، هاوكات (10) مامۆستاش فۆرمیان پڕكردبووەوە بۆ وانەبێژی بابەتی (كیمیا، فیزیا، زانستە گشتییەكان، بایەلۆجی) و ناویان هاتووهتەوە لەرۆژی سێشەممەوە رێكەوتی 23/1/2018 پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایهتییهكه بكەن.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه ئەو مامۆستایانەی كە فۆرمیان پڕكردبووەوە بۆ وانەبێژی بابەتی كوردی ئێستا ناویان هاتووهتەوە و دەبێت لەرۆژی یەكشەممەوە 28/1/2018 سەردانی بەڕێوەبەرایهتییهكه بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان، كە ژمارەیان (9) مامۆستایە.
.bas news-
