پەرلەمانی عێراق وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد
دوێنێ دادگای فیدراڵی لە وەڵامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بڕیاریدا لە١٢/٥/٢٠١٨ پێویستە ھەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت، چونکە پەرلەمان ماوەی چەند ھەفتەیەکە بەردەوام کۆبوونەوە دەکات و نەیتوانیووە لەسەر ئەو وادەیە بگەنە رێککەوتن، بۆیە پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی بردووە.
سەرحان سلێڤانەیی بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە تا ئێستا بەردەوامە لە بارەی یاسای ھەڵبژاردنەکان بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە١٢/٥ی ئەمساڵ بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، ئەو پرسە یەکلایی بووە و ھەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".
لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، سلێڤانەیی گوتی، "تاوەکو ئێستا گفتووگۆکان بەردەوامن، رەنگە ئەو ھەڵبژاردنە بۆ ماوەی شەش مانگ دوابخرێت".
kdp-
