رووانگەی سووری دوایین ئاماری شەهیدانی عەفرین ئاشکرا دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە رۆژی دووشەممە 22/1/2018 بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 21 کەس.
رووانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا شەڕ لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کترێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان و سوپای تورکیا لە ناوچەکانی شنگال، ئیدمانی، شادیە، سۆرکە، حەمام و کوردۆ لە گوندوارەکانی عەفرین لە ئارادایە.
هەروەها میدیاکانی سەر بە پەکەکە ئامارێکی شەهید و قوربانییانی گوندی جلبەرەی عەفرینیان بڵاو کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، تەرمی حەوت شەهید و 11 بریندار لەژێر داروبەردی خانووە وێرانکراوەکان، دەرهێندراوە.
رۆژی شەممە 20/1/2018، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلی زەیتون)، هێرشی کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و تا ئێستا شەش هاووڵاتی و سێ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، شەهید بوون.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو شەڕڤانانی یەپەگەی لە عەفرین کردووە و سەرکردایەتیی پەکەکەش پێشتر هۆشداریی دابوو لەوەی ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین، ئەوا پەکەکە شەڕەکە گەورە دەکات، بەشێوەیەک ”کەس پێشبینی ئەنجامی شەڕەکە ناکا”.
باسنیوز
