له دوو رۆژى داهاتوودا وادهى كردنهوهى فڕۆكهخانهكانى ههرێم رادهگهيهنرێت
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی تایبەت بە فڕۆکەخانە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی و وەزارەتی گواستنەوهی عێراق سەردانی هەولێر بکەن.
ئەندامانی شاندەکە لەگەڵ هاوتاکانین لە هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و بڕیار لە وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەدەن.
هیچ بەربەستێک لە بەردەم کردنەوەی فڕۆکەخانەکان نەماوە و ھەردوولا لە رووی مەبدەئییەوە لە سەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و هەماهەنگی و شێوازی بەڕێوەبردنیان رێککەوتوون و گەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.
رۆژی هەینی 29ى ئهيلوول/ سێپتێمبهرى 2017 گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەلایەن بەغداوە وەستێندرا و گهمارۆى ئاسمانی خرایە سەر هەرێمی کوردستان.
k24 -
