حەسەن رۆحانی: دەبێ هەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراو بن

 	 حەسەن رۆحانی: دەبێ هەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراو بن
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە تاران كۆبوونەوە و سەرۆکی ئێران رایگەیاند کە دەبێ هەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراوە بن.

بەگوێرەی ئاژانسی ئیرنا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی روحانی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكکۆماری ئێران دووپاتی کردوەتەوە، دەبێ هەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراو بن. لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوپاسی ئێرانی کرد بۆ کردنەوەی سنوور بە رووی هەرێمی کوردستان و جەختیشی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تاران کردەوە.
پێشتر شاندی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێرانیان كرد، بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆببنەوە.
دوێنێ شاندێكی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان گەیشتە تاران.
kdp -
Top