گەرمیان.. چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە نەناسراوەكەوە دەستگیر كران
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتوون "ئێوارەی دوێنێ 19/1/2018، لەلایەن هێزە نەناسراوەكەی شارەدێی زنانەوە 4 هاووڵاتیی كورد دەستگیر كراون و پاشماوەیەك یەكێك لە دەستگیركراوەكان كە ئافرەت بووە ئازاد كراوە و سێ دەستگیركراوەكەی تر كە پیاون چارەنووسیان نادیارە".
بەپێی زانیارییەكان "دەستگیركراوەكان بریتین لە (محەمەد حەسەن، شوانە كەریم، هەردی عەلی) و دانیشتووی شاری كفرین".
دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری شارەدێی زنانە، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند "زانیاریی تەواومان لەسەر ڕووداوەكە هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی هەوڵێك هەیە بۆ ئازادكردنیان هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بۆ ڕاگەیاندنەكان نادەین".
باسنیوز
