جەیمس ماتیس: لەمەودوا تەرکیزی سەرەکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لەسەر کێبەرکێی هێز دەبێت "نەک تیرۆریزم."

جەیمس ماتیس: لەمەودوا تەرکیزی سەرەکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لەسەر کێبەرکێی هێز دەبێت
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات بۆ لەمەودوا تەرکیزی سەرەکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لەسەر کێبەرکێی هێز دەبێت "نەک تیرۆریزم."

ماتیس لە سەر تاوتوێکردنی ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە وتەیەکیدا رایگەیاند "هەڕەشەی گەورەبوونی هێزی سیاسیی جیاجیا لەسەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا دروست دەبێت، لەوانە وەک وڵاتانی چین و روسیا".

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە وتەکانیدا بەڕوونی ئاماژەی بە سیاسەتی روسیا کرد و هۆشداری دا لەوەی ئەو وڵاتە هەڕەشە لە ئەزموونی دیموکراسی ئەمەریکا دەکات، وتیشی "ئەگەر رووبەروومان ببنەوە، ئەوا رۆژێکی درێژ و خراپترین رۆژیش دەبێت بۆتان."

هەروەها ماتیس داوای لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد خەرجی تایبەت بەگوێرەی پێویست بۆ سوپا تەرخان بکات و راستەوخۆ لە بودجەی فیدڕاڵی ئەمەریکاوە خەرج بکرێت.



خەندان
Top