سنوورى چه‌مچه‌ماڵ.. ڕوداوێکی تەقەکردن لە دوای نوێژی هەینی دوو قوربانی لێکەوتەوە

 سنوورى چه‌مچه‌ماڵ.. ڕوداوێکی تەقەکردن لە دوای نوێژی هەینی دوو قوربانی لێکەوتەوە
ئه‌مڕۆ 12ی کانونی دووەمی 2018، دوای هاتنەوە دەرەوەی نوێژخوێنان لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی پیریادییەکانی شاره‌دێی شۆڕش له‌سنوورى چەمچەماڵ، تەقە لە نوێژخوێنان كرا و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكى تریش به‌سه‌ختى بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕايگەیاند: "دوو كه‌س کە بە گولـلە پێکرابوون، گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، یەکێکیان گیانى له‌ ده‌ست دابوو، ئه‌ویش تریش به‌سه‌ختى بریندار كرابوو".

بە گوتەی ئەو کەسانەی لەگەڵ بریندارەکە بوون،: "له‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لە کاتی دەرچوونی نوێژخوێنان لە نویژی هەینی تەقە ڕووەو ناو خەڵکەکە کراوه‌".

سەرچاوەکەی تەندروستی چەمحماڵ، گوتیشی: "کوژراوەکە ناوی (ع. ح. ش/ 67 ساڵ)ـه‌ و بریندارەکەش ناوی (ع. ع. ک/ 43 ساڵ)ـە، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ ڕەوانەی سلێمانی کراوە".










باسنيوز
Top