ڕاپەڕین.. ساڵی رابردوو بە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە 42 ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە

ڕاپەڕین.. ساڵی رابردوو بە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە 42 ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەرین، ڕای دەگەیەنێت کە بە ھۆی ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە لە ساڵی رابردوو، 42 ھاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.



ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2018، خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماری ڕووداوەکانی ھاتوچۆی لە سنووری ئیدارەی راپەڕێن لە ساڵی 2017 خستەڕوو، ڕای گەیاند: "لە ساڵی 2017دا و لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین 305 ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، لە ئەنجامدا 42 ھاووڵاتیی گیانیان لە دەست داوە و 442 ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوونە".



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین، لە میانی ئەو پرێس کۆنفرانسەدا، ئەوەشی خستە روو، کە لە 2017دا 4 ھەزار و 990 مۆڵەتی شۆفێری بۆ ھاووڵاتییان دەرکراوە، 3 ھەزار و 803 سەرپێچی بە ھۆی خێرایی لێخورێنەوە تۆمار کراوە.
bas news-
Top