مەحما خەلیل: بەغدا كار بۆ پووچەڵكردنەوەی دەنگەكانی شنگال دەكات
مەحەما خەلیل، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەغدا كار بۆ ئەوە دەكات شەرعییەت لە شنگال بستێنێتەوە لە هەموو ڕوویەكەوە، چونكە ئەوان پۆستە ئیدارییەكانیان گۆڕیون و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن دەنگەكانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق پووچەڵ بكەنەوە و ڕێژەی ئێزدییان لەو ناوچەیە نەمێنێت و، ئەو عەرەبانە بپاڵێون كە خۆیان جێگریان كردوون".
خەلیل گوتیشی: "بەغدا دەزانێت خەڵكی شنگال پێیان خۆش نییە لەگەڵ عێراقێكی شكستخواردوودا بن و، زانیشیان لە شنگال دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ڕێژەی ٩٢% بوو، بۆیە پیلانێكیان دانابوو كە جارێكی دیكەیش مافە یاساییەكانی خەڵكی شنگال پێشێل بكەن".
بە گوتەی قایمقامی شنگال، خەڵكی شنگال نایانەوێت لەگەڵ بەغدا بن، بەڵام بەغدا خۆی سەپاندووە لە شنگال و پێشێلكاری دەكەن و دوور نییە شنگالییەكان لە دژیان ڕاپەڕن و دەریان بكەن، چونكە ئەوان شنگالیان پڕ كردووە لە عەرەب.
kdp-
