سەرچاوەیەکی باڵا: پارتی دەیەوێت یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕازی بکات

 سەرچاوەیەکی باڵا: پارتی دەیەوێت یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕازی بکات
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوە دان و یەکێتی لە کۆبوونەوەکە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکات، بۆیە پارتی هەوڵ دەدات بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕازی ببن.

سەرچاوەیەکی باڵا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێشنیاری یەکێتی بووە و یەکێک لە داواکانی یەکێتی لە پارتی ئەوەیە کە ھەڵبژاردنەکان دوابخات“.

هەر لەمبارەیەوە ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕایگەیاند: ”یەکێتی لەگەڵ ھەڵبژاردن نییە لەم قۆناغەدا، بۆیە تائێستا ڕۆژی ھەڵبژاردان دیاری نەکراوە، چونکە یەکێتی لەگەڵدا نەبووە“.

جەختیشی لەوە کردەوە: ”پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت رۆڵی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت، ھیوادارین قەناعەتیان پێبھێنین، ئەگەر نەکرا، لە کۆبوونەوەی فراوانتر لە پەرلەمان، لە شوینێکی دیکە بڕیار دەدرێت".

ئاماژەشی بەوە کرد: "یەکێک لە سەرەکیترین بژاردە بۆ گفتوگۆکانی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، ئەوەیە کە پارتی هەوڵ دەدات باوەڕ بە یەکێتی بهێنێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ڕۆژێک دیاری بکرێت“.









باسنیوز
Top