ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لەدایکبوونی مەسیح لە خوشک و برایانی ئەرمەن دەکات

 ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لەدایکبوونی مەسیح لە خوشک و برایانی ئەرمەن دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، جەژنی لە ئەرمەنەکانی کوردستان پیرۆز کرد.

ئەمڕۆ شەممە 6/1/2018، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا جەژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح لە ئەرمەنەکانی ھەرێمی کوردستان پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە ھیوای جەژنێکی ئارام بۆ خۆشک و برایانی ئەرمەنی دەخوازین.

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کار و ھەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافی تەواوی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و پاراستنی فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەیی بەردەوام دەبێت و بەرگری لێدەکات".


دەقی راگەیەندراوەکە:

جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح بەپێی کەنیسەی ئەرمەنی ئەرتۆدۆکس لە جیھان، لە تەواوی خوشک و برایانی ئەرمەن لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان پیرۆز دەکەین.

ھیوای جەژنێکی ئارامیان بۆ دەخوازین، بەو ھیوای خوشک و برایانی ئەرمەن و ھەموو پێکھاتەکانی دیکەی کوردستان جەژن و بۆنەکانی داھاتوویان لە دۆخێکی باشتردا بکەنەوە.

لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کار و ھەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافی تەواوی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و پاراستنی فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەیی بەردەوام دەبێت و بەرگری لێدەکات.

دووبارە جەژنی ھەموو خوشک و برایانی ئەرمەن و پەیڕەوانی کەنیسەی ئەرمەنی ئەرتۆدۆکس پیرۆز دەکەین و ھەر لە خۆشیدا بن.



ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
6/1/2018










باسنيوز
Top