کۆمسیۆن: دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێ حزبەکان دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە

 کۆمسیۆن: دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێ حزبەکان دووبارە ناوی خۆیان تۆمار بکەنەوە
بەڕێوەبەرێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە دوای ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان لەلایەن پەرلەمان و حکوومەتەوە دیاری کرا، دواتر ڕێکاری تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییە دەست پێدەکاتەوە.

کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و هەڵبژاردن و ڕاپرسی، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "سەرجەم ئەو حزبانەی کە پێشووتر ناویان لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە، دەبێ دووبارە ڕێکاری ناو تۆمارکردن لە کۆمسیۆنی ئەنجام بدەنەوە، چونکە سەرجەم ئەو ڕێکارانەی پێشتر گیرابوونە بەر، هەڵوەشاونەتەوە و دەبێت دووبارە بکرێنەوە".

کاروان جەلال، گوتیشی: "دوای ئەوەی پەرلەمان و حکوومەت بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕێک دەکەون، دوایی حزبەکان دەتوانن دووبارە ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن وەک قەوارەیەکی سیاسی تۆمار بکەنەوە".

بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەوەشی خستە ڕوو: "کۆمسیۆن چاوەڕوانی دوا بڕیاری پەرلەمان و حکوومەتە بۆ کاتی هەڵبژاردن".









باسنیوز
Top