لە باشیك حەشدی شەعبی ڕێگرە لە نۆژەنکردنەوەی 500 خانووی هاووڵاتییان
داسن قەوال سلێمان، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەدێی باشیك، ڕایگەیاند: "هەوڵ هەبوو بۆ نۆژەنكردنەوەی 500 خانووی هاووڵاتییان دەدرێت كە خانووەكانیان لەكاتی داگیركاری داعشدا خانووەكانیان زیانیان پێ گەیەندرابوو، بەڵام ئێستا میلشیاكانی حەشدی شەعبی رێگە نادەن ئەو ژمارە خانووانەی هاووڵاتییان نۆژەن بكرێتەوە و خەڵكیش زۆر پێویستیان بە نوژەنكردنەوەی خانووەكانیان هەیە".
سەرۆكی ئەنجومەنی شارەدێی باشیك گوتیشی: "ئێستاش ئێمە هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو 500 خانووە نۆژەن بكرێتەوە، بە هاوكاری رێكخراوەكان، چونكە ژمارەیەكی بەرچاو لە خێزانەكان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان و ئێستاش لە نێو خانووە وێرانەكانیاندا بە ناچاری نیشتەجێ بوونە".
باسنیوز
