هێزێکی چەکداری لە سووریا ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت بەرز دەکاتەوە

 هێزێکی چەکداری لە سووریا ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت بەرز دەکاتەوە
هاوپەیمانێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان پێکهاتەی سەرەکییەتی، ئاڵای شیوعیەت لە شاری رەققە لە سووریا، بەرز دەکاتەوە.

کەتیبەی ئازادیی گەلان، کە شیوعی و چەپڕەوەکانی وڵاتانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لەگەڵ هەسەدە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی رەققەیان ئەنجام داوە و شارەکەیان لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رزگار کردەوە.

دوای رزگارکردنەوەی رەققە، کەتیبەی ئازادیی گەلان ئاڵایەکی سۆڤیەتی پێشوو، کە ئاڵایەکی سوورە و چەکوش و داسێکی تێدایە، لەسەر شاری رەققە بەرز کردووەتەوە، وەک هێمایەک بەسەر سەرکەوتن بەسەر نازیزمی داعش.

بەرزکرنەوەی ئاڵای شیوعیەت لە رەققە، هاوشێوەیە لەگەڵ بەرزکردنەوەی هەمان ئاڵا لە بەرلین لە ساڵی 1945، دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەت سەرکەوت بەسەر نازییەکانی ئەڵمانیا.

هەسەدە بە پاڵپشتیی راستەوخۆی ئەمریکا، لە هێزەکانی یەپەگە و هێزەکانی دیکەی باکووری سووریا، بۆ رزگارکردنەوەی شارەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، دروست کرا.


هەسەدە لە مانگی 10ـی 2017، رزگارکردنەوەی تەواوەتیی شاری رەققەی راگەیاند.

وێنەی دوو سەرباز ئاڵای یەکێتیی سۆڤیەت لە بەرلین بەرز دەکەنەوە. ساڵی 1945.
Top