حەشدی شەعبی ناوچەیەکی شنگال رادەستی پەکەکە دەکات

 حەشدی شەعبی ناوچەیەکی شنگال رادەستی پەکەکە دەکات
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شارەدێیەکیس نووری شاری شنگال ڕادەستی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن.



نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێ، ڕاگەیاند، پەکەکە و حەشدی شەعبی رێککەوتوون و ئێستاش پەکەکە و پۆلیسی فیدڕالیی عێراقی چەندین بارەگای لە سنونێ کردووەتەوە.



نایف سەیدۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئەو گرووپە چەکدارانەی لە سنونێ دان، بەردەوام هەوڵی دروستکردنی کێشە و ئاژاوە لە سنوورەکە دەدەن.



دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2015، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شاری شنگال جێگیر بوون.



باسنيوز
Top