پێنجوێن.. به‌رهه‌مى زۆری تەماتە و نەبوونی كارگه‌ی دۆشاو
پێنجوێن، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى كوردستان، خاكه‌كه‌ى له رووى كه‌شوهه‌واوه بۆ زۆربه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له‌باره و ساڵانه‌ش له رووى به‌رهه‌می ته‌ماته‌وه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى به پێشه‌نگ داده‌نرێت، به‌ڵام نه‌بوونى كارگه‌یه‌كى تایبه‌ت به دۆشاوى ته‌ماته، نیگه‌رانیى جووتیارانى لێ كه‌وتووەته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، زانا ره‌حمان، قایمقامى شارۆچكه‌ى پێنجوێن، راگه‌یاند: ”بۆ دروستكردنى كارگه‌ی دۆشاوى ته‌ماته له سنووره‌كه‌ماندا، پێویسته سه‌رمایه‌داران بێنه پێشه‌وه تا ئێستا ئەو نەبووە، هەروەها ده‌بێ ساردخانه‌ى گه‌وره‌ش هه‌بێت ئه‌و ته‌ماتانه كۆ بكاته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر هه‌ڵیانبگرێت، هه‌رچه‌نده جووتیارى ئێمه هێنده‌ى هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى فرۆش و به‌زوویی ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى له بازاڕدا ده‌دات، ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێى ئه‌وه ناكات، به‌رهه‌مه‌كان بخاته ساردخانه".
لای خۆشیه‌وه، غه‌ریب مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له پەرله‌مانى كوردستان، گوتى: "پێنجوێن كه‌شوهه‌وایەکی لەبار و گونجاوی هەیە، ته‌ماته و شووتیى پێنجوێنى ناسراوه و جۆریان باشه و ناوازه‌یه، زۆربه‌ى ساڵان جووتیاران گرفتى ساغنه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌یه و زۆر جاریش بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه كارگه‌یه‌كى تایبه‌ت به دۆشاوى ته‌ماته له سنوورى پێنجوێن دابنرێت".
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام زۆر جار به‌هۆى نه‌بوونى زه‌ویى پێویست و هاوكارى نه‌كردنیان، یان هه‌ندێك جار له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمه‌ى كه بۆ دامه‌زراندنى ته‌ماته‌كه هه‌یه، یان كاروبارى وه‌به‌رهێنه‌رێك كاتێك چێكى قازانجى ده‌كات و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و به‌رهه‌مه له زۆربه‌ى وه‌رزه‌كانى ساڵدا، بتوانێت به‌رهه‌مى ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام له سنوورى پێنجوێن ساڵانه له رێكه‌وتى 15/7 تا مانگى 11 ته‌ماته‌ى هه‌یه و پێده‌گات، ته‌نیا نزیكه‌ى چوار مانگە، بۆیه ته‌ماته‌ى پێویستى ده‌ست ناكه‌وێت.
هەروەها ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، له‌م دۆخه‌ى ئێستادا، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ناتوانێت پشتیوانیى كه‌رتى كشتوكاڵ بكات، له رووى دابینكردنى پێداویستیى جووتیاران، جگه له‌وه‌ش تێچوونى کارگەی ته‌ماته له‌م كاته‌دا زۆره، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه ئه‌و كارگه‌ى دۆشاوه‌ى له شاره‌زوور هه‌یه له شاره‌دێى سیروان وه‌ربه‌رهێنه‌ره‌كه بیرى له‌وه كردووەته‌وه، كه زه‌وییه‌كى زۆرى جووتیاران بكڕێته‌وه و خاوه‌نه‌كانى كردوونەتەوه به كرێكارى خۆى و له وڵاتانى ده‌ره‌وه تۆى ته‌ماته‌ى هێناوه، كه بۆ دۆشاو بگونجێت.
غه‌ریب مسته‌فا گوتیشى: "هه‌ر كارگه‌یه‌ك له سنوورى پێنجوێن بكرێته‌وه، به‌پێى به‌دواداچوونمان بۆ به‌رهه‌مى پێگه‌یشتووى ساڵانه‌ى ته‌ماته پێنجوێن، ده‌توانرێت رۆژانه نزیكه‌ى 100 ته‌ن وه‌ربگرێت، كه ئه‌وه‌ش رێژه و بڕێكى زۆر باشه".
هاوكات، د.كه‌یوان نورى، مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامى یه‌كێتیى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان، رای گه‌یاند: "هاوینى ئه‌مساڵ تۆژینه‌وه‌یه‌كمان ئەنجام دا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌ی پێنجوێن و به‌تایبه‌تیش ته‌ماته".
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ”دروستنه‌كردنی كارگه یان كۆگا بۆ هه‌ڵگرتن و گلدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه پێگه‌یشتووه‌كان، وه‌ك ته‌ماته، كه ئێستا له پێنجوێن رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م هاتووه، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌به‌رهێنه‌ر و بارودۆخی كوردستانه‌وه هه‌یه، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كه دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ری له‌و كه‌رتانه ده‌كه‌ن، كه به‌خێرایی قازانجێكی باش ده‌كه‌ن، به‌ڵام كشتوكاڵ كه‌رتێكه، كه‌مترین وه‌به‌رهێنه‌ر رووی تێ ده‌كەن، ئینجا چ بۆ دروستكردنی كۆگا یان كارگه بێت، كه‌ره‌سته خاوه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت، هه‌روه‌كوو دروستكردنى كارگه‌ی دۆشاوى ته‌ماته، ئێستا له سنوورى پێنجوێن پێویستیى به زیاتر له10 ملیۆن دۆلار هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه: ”هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته له شاره‌زوور رۆژانه ده‌توانێت ته‌نیا نزیكه‌ی 200 ته‌ن ته‌ماته له جووتیاران بكڕێته‌وه، به‌ڵام پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه له ناوچه‌ی تاسلوجه‌ی نزیك شاری سلێمانی، كه ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت و به ته‌واوبوونی ئه‌و ساردخانه‌یه، 950 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می جیاوازی پێگه‌یشتووی كشتوكاڵی تیا هه‌ڵده‌گیرێت“.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كشتو‌كاڵى پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت دراوه‌ته ( به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى ته‌ماته‌ى سنووره‌كه، گه‌یشتووەته زیاتر له 600 ته‌ن، كه ئه‌وه‌ش به به‌راورد به دوو ساڵى رابردوو، رێژه‌كه زۆر زیادی كردووه، له‌كاتێكدا ساڵى 2016 بڕى به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى پێنجوێن ته‌نیا 300 ته‌ن و ساڵى 2015 بریتى بووه له نزیكه‌ى 200 ته‌ن.
bas news-
