سۆران.. له‌ ساڵێكدا 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و دەیان هەزار دۆلاری ساختە ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌

سۆران.. له‌ ساڵێكدا 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و دەیان هەزار دۆلاری ساختە ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌
له‌ماوه‌ی ساڵێكدا له‌ شاری سۆران زیاتر لە 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و هەزاران دۆلار و دیناری ساختە دەستی بەسەردا گیراوه‌ و دەیان كەسیش بەهۆیەوە له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەسگیركراون.

له‌ ئامارێكی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، كە وێنه‌یه‌ك نێردراوە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ لە ساڵی 2017دا، دەست بەسەر زیاتر لە 19 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر و هەزاران حەب و دەرزی قەدەغەكراو، لەگەڵ دەیان هەزار دۆلاری ساختە و دیان ملیۆن دیناری ساختەدا گیراوە و بەهۆیەوە دەیان كەس دەسگیركراون و راپێچی دادگا كراون.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ ساڵی رابردوو رێژەی دەست بەسەرداگردنی ماددەی هۆشبەر جۆری تریاك بریتی بووە لە 18 كیلۆ و 167 گرام، هەروەها 1 یەك كیلۆ و 251 گرام ماددەی هۆشبەر جۆری شیشە، لەگەڵ 245 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێروین، هەروەها 3 هەزار و 387 حەب و دەرزی قەدەغه‌كراو.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو كه‌ 81 هەزار و 300 دۆلار و 25 ملیۆن و 100 هەزار دیناری ساختە دەستی بەسەردا گیراوە.

بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ژمارەی دەسگیركراوەكانی ئەو تاوانانەش بریتی بوونە لە 121 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەی رەوانەی بەردەم دادوەر كراون 88 كەس بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا 8 كەس سنوور بەدەر كراون.
bas news-
Top