دەستەڵاتدارانی ئێران ئەوەیان هاتە سەر ڕێ کە لێی دەترسان

دەستەڵاتدارانی ئێران ئەوەیان هاتە سەر ڕێ کە لێی دەترسان
لە شەشەم رۆژی خۆپێشاندانەکانی چەندین شار و شارۆچکەی ئێران، دروشمی خواستی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، شەقامەکانی تەنیوە و چەندین کەسایەتیی دیاری ئێرانی پشتیگرییان لێی کردووە. خۆپێشاندانەکانی ئەم چەند رۆژە توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و تا ئێستا بە دەیان خۆپێشاندەر گیانیان له‌ ست داوە و سەدان کەسیش دەستبەسەر کراون.

خۆپێشاندانەکانی ئێران کە پێنجشەمەی رابردوو لە شاری مەشهەدەوە به‌رپا كرا و دواتر بە دەیان شارۆچکە و ناوەندی پارێزگاکانی گرتەوە، پێی نایە شەشەم رۆژی خۆیەوە. دروشمی خۆپێشاندەران سەرەتا بەره‌وڕووی سیستەمی کارگێڕی و دارایی دەکرایەوە، بەڵام دواتر بۆ دروشمی سیاسی گۆڕدران و تەنانەت داوای بەجێهێشتنی دەستەڵات لەلایەن عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران کرا.
kdp-
Top