ژمارەی کوژراوانی سووریا لە یەک ساڵدا ئاشکرا دەکرێت

 ژمارەی کوژراوانی سووریا لە یەک ساڵدا ئاشکرا دەکرێت
تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە سووریا لەماوەی یەک ساڵدا، ئاشکرا دەکات.



تۆڕەکە راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە، لە ماوەی 1/1/2017 تا 31/12/2017، لە سووریا، بەهۆی شەڕی نێوان گرووپ و هێزە جیاوازەکانەوە، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی، گیانیان لەدەست داوە (کوژراون).



لە مانگی ئاداری 2011ـەوە (نزیکەی هەشت ساڵە)، شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.



بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.


باسنيوز
Top