فولكه‌ى شه‌هیدێكى ئاسایش لە خورماتوو ڕووخێنرا
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى خورماتوو ڕاگه‌یاند "فولكه‌ى شه‌هید دانیارى ئاسایش كه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ناوبراو له به‌رامبه‌ر بنكه‌ى ته‌ندروستى كۆماری له گه‌ڕه‌كى كۆمارى لە قه‌زاى خورماتوو دروست كرابوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌ى ڕێگه‌وبانه‌وه ڕووخێنراوه".
گوتیشی "ئه‌و كه‌سانه به‌ناوى بنیادنانه‌وه زۆرێك له په‌یكه‌ر و شوێنه دیاریكراوه‌كانى كورد له‌و شاره له‌ناو ده‌به‌ن تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناسنامه‌ى كوردبوونیان پێوه نه‌مێنێت".
لەوەتەی مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەو بەهۆی خیانەتی هێزێكی نێو لایەنێكی سیاسی كوردستان، خورماتوو و كەركووك و چەندین ناوچەی تری كوردستان كەوتە دەست حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان.
bas news-
