خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کرماشان دژی حکوومەت درێژەی هەیە
رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، هاووڵاتییانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و دروشمی ”مەرگ“ بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان گوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پچڕاوە.
چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کردووە.
باسنيوز
