لە قەرەتەپە و داقووق داعش سوپای عێراقی تۆپباران کرد
شه‌وى رابردوو، له سنوورى قه‌ره‌ته‌په و قه‌زاى حه‌ويجه و قه‌زاى داقووق، چه‌كدارانى داعش وێڕای ئەنجامدانی چەند کردەوەیەک، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبییان تۆپباران کردووە.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد و خۆبه‌خشه‌كان كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (فه‌يسبووك) بڵاويان كردووه‌ته‌وه، كاتژمێر 09:00ى شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك چەکداری داعش هیرشیان کردووەتەوە سەر گوندی (عەوامر)ـی سەر بەناحیەی قەرەتەپە و سەرۆکـ هۆزێکیان بەناوی (محەممەد حەمید ساڵح جبوورى) کوشتووە دوای گەیشتنی هێزە عێراقيیەکان بۆ شوێنی رووداوەکە بۆ ماوەیەکـ شەڕ وپێكدادان لەنێوان چه‌كدارانى داعش و هێزە عێراقيەکان روویداوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كاتژمێر 08:20ى شه‌وى رابردوو له نزیك گوندی (تارقیە)ـی سەر بەقەزای حەویجە بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی حەشدی عەباسیدا تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا چەکدارێك بەناوی (ئەحمەد عەبود) كوژراوه و دوو چەکداری دیکە برینداربوون.
چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌وه‌شيان بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ناحيهى (غێدە)ـی سەر بەقەزای داقووقـی باشوری کەرکووك داعش تۆپبارانى هێزه هێراقييهكانى كردووه و ئه‌وانيش وه‌ڵاميان داونه‌ته‌وه.
bas news -
