خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی ئیران کرماشانیشی گرتەوە

خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی ئیران کرماشانیشی گرتەوە
پاش ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خەڵکی چەند پارێزگایەکی ئێران، لە ناڕەزایی بە گرانی، بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاریی دەستیان دایە خۆپیشاندان، ئەمڕۆ ئەو خۆپیشاندانانە شاری کرماشانیشی گرتەوە.

بەپێی ئەو زانیاری و ڤیدیۆ و فیلمانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرماشانە بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 2017/12/29 جەماوەرێکی زۆری خەڵکی کرماشان لەدژی حکوومەت خۆپیشاندانیان کردووە و لە خەڵک دروشمی مەرگ بۆ ڕۆحانی و بەندکراوانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێن"ئان گوتووەوە".

بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی "مە‌یدان ئازادی، شە‌قامی گومڕك، كۆساری، جووت سایدی شە‌ھید بەھشتی، شە‌قانی مودە‌ڕێس، كووچە‌ی لەكەکان" ڕوویان داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشانەوە ڕایگەیاند: "خۆپیشاندەرانی ناڕازی شووشە‌ی زۆر ئۆرگانی دە‌وڵە‌تی و بانكیان شكاندووە‌ و و کۆمپانیای "خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران"یان ئاگر تێ بەر داوە و لە بەرانبەردا ھێزی ئەمنی و بە‌سیج بە‌ باتۆم و گازی فرمێسكڕێژ ڕووبەڕووی خەڵک بوونەتەوە و خە‌ڵكیش بە‌ بە‌رد وەڵامی هێزە ئەمنییەکان دەدەنەوە".

هاوکات خۆپیشاندەرران دروشمی "یان مەرگە یان ئازادی" دەڵێنەوە و لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان بە باتۆمی کارەبایی لە خەڵکی خۆپیشاندەر دەدەن.







باسنیوز

Top