دوو زیندانیكراو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كى نامۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

دوو زیندانیكراو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كى نامۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگاى زیقار، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوو له‌ زیندانیكراوه‌كان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كی نامۆوه‌ كه‌ تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، گیانیان له‌ده‌ست دا.


سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى زیقار له‌ باشوورى عێراق، ڕای گه‌یاند: "دوو له‌ زیندانیكراوه‌كانى گرتووخانه‌ى ناسڕیه‌ كه‌ به‌ گرتووخانه‌ى نه‌هه‌نگ ناسراوه‌، به‌هۆى تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كی نامۆ، گیانیان له‌ ده‌ست دا".


سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستى توێكاریكردن و دۆزینه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ ته‌رمى هه‌ردوو زیندانیكراوه‌كه‌ بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواسترایه‌وه‌.
BAS NEWS-
Top