یەكێتیی ئەورووپا 2 هەزار قوتابیی ئاوارە و كۆچبەری دهۆك دەباتە دەرەوەی وڵات
(محەممەد عەبدولقادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بە هۆی زۆریی ئەو قوتابییە ئاوارە و كۆچبەرانەی لە پارێزگای دهۆك هەن، ئێمە پڕۆپۆزەڵێكمان پێشكەشی یەكێتیی ئەورووپا كرد و ئەوانیش رەزامەندییان دەڕبڕیوە بۆ بردنی ٢ هەزار قوتابی بۆ ئەورووپا بە مەبەستی خوێندن".
(عەبدولقادر) گوتیشی، "ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەكێتیی ئەورووپاوە پشتیوانی دەكرێت بۆ ئاوارە سووریاییەكانی كوردستان و عێراق و بە تایبەتیش پاریزگای دهۆك، بۆ ئەوەی درێژە بە خۆێندنەكەیان بدەن و، بەم زووانەیش ئەم پڕۆژەیە دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە".
kdp-
