بەھۆی سەرپێچییەوە 24 دەرمانخانە لە ھەولێر داخراون
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/12/2017 لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕای گەیاند: "ھەشت کۆمپانیا، 14 کۆگا، 24 دەرمانخانە، حەوت نۆرینگە، ھەشت نووسینگەی ئۆتۆمبێل کە لە ھێڵەکانی دەرەوەی شار کاردەکەن، چوار کۆمپانیای وەھمی (بێ ناو)، بەھۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە داخراون، ھاوکات شەش شوێنی دەرمانی گیایی بەھۆی فرۆشتنی دەرمانی ماوە بەسەر چووەوە داخراون".
قایمقانی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ساڵی 2017دا، 35 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، دواتر بەپێی ڕێنماییەکانی ژینگە و تەندروستی لە ناوبراون.
ئاشکراشی کرد: "لە سنووری شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر 50 خانوو کە بە زیادەڕەوی دروست کرابوون لەگەڵ 12 مەزرەعە، 22 باخچە، شەش دوکان بەتەواوی تێکدران".
باسنيوز
