وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

 وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
لە کۆبوونەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، وادەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.

رۆژی پێنجشەممە 28/12/2017، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەنی وەزیران، کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە نێوان 1 تا 15ـی 4/2018 هەڵبژاردنی گشتیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ.

بەپێی زانیارییەکان، کۆمیسیۆن داوای 32 تا 35 ملیۆ دۆلاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کردووە.










باسنيوز
Top