یه‌كێتى مامۆستایان داوا ده‌كات هه‌فته‌یه‌ك ده‌وامى قوتابخانه‌كان بكرێته پشوو
لقى سلێمانى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان، داواكاریان بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌وامى قوتابخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، بكرێته پشوو.
دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان و پشوودانێكى مامۆستایان و قوتابیان به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌ى كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بوو سنووره‌كه‌ى گرتبووه‌وه، داوامان داوه‌ته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى بنوێنن له سبه‌ینێوه پێنجشه‌ممه 28 / 12 / 2017 ، تا هه‌فته‌یه‌ك، ده‌وامى قوتابخانه‌كان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بكرێته پشوو".
گوتیشى: "دواى نووسراوه‌كه‌مان چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌وانین، وه‌ك زانیارییه‌كیش پێمان ڕاگه‌یه‌ندراوه، كه ئه‌وانیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى پێشنیازه‌كه‌مان بكه‌ن، ئه‌وجار بڕیارى كۆتایی ده‌ده‌ن".
به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌شێك له قوتابخانه‌كانى سنوورى سلێمانى و ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، ده‌وامیان تا ڕۆژى 3 / 1 / 2018 ڕاگرتووه.
bas news-
