پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت
ڕائید (هۆگر عەزیز)، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: ''بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، گشت بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە.''
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ''هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ پلانەكە لە ناوەوە و دەرەوەی شار جێبەجێ دەكەن و لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانیش بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنی دەكەن.''
بە وتەی ڕائید (هۆگر)، لە هەموو ئەو شوێنانەدا كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن و بەوپەڕی چاوكراوەییشەوە سەروماڵی هاووڵاتییان دەپارێزن.
kdp-
