"زوممار تەعریب كراوە"
سەرچاوەیەكی باڵا لە شارەدێی زوممار، كە نەیویست ناو ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵكی عەرەب لە مووسڵ دێن بۆ زوممار و زوممار هەموو بووەتە عەرەب، زوممار تەعریب دەكرێت، زۆربەی بەڕێوەبەری فەرمانگەكانیان گۆڕیون و كەسی عەرەب هێنراونەتە شوێنی ئەوانەی پێشتر، بەوەش بارودۆخێكی نەخوازراو هاتووەتە پێشەوە، لە زومماریش حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی لێنە و كەوتوونەتە ناو هەندێك فەرمانگە و قوتابخانە و بینایان داگیر كردووە، لەوانە فەرمانگەی كشتوكاڵ، ئاو، شارەوانی، ئەنجومەن و چەند قوتابخانەیەك، كە بارەگای سەرەكیی ئەوان و سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە ناو بینای ئەنجومەنی ناحیەدان.''
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردەوە: ''ڕێگای نێوان دهۆك و زوممار لە لایەن هێزی پێشمەرگە كراوەتەوە، بەڵام لە لایەن حەشدی شەعبیەوە نەكراوەتەوە، ئەوەش كێشەیەكی زۆری بۆ ئێمە دروست كردووە و لێ ناگەڕێن ڕێكخراوەكان بێنە ناوچەكە و كاری خۆیان بكەن، بەتایبەتی یوئێن.''
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد: ''ئێستا كەس زوممار خاوێن ناكاتەوە و هەمووی بووەتە پاشەڕۆی هاووڵاتییان و هەرچیی پاشەڕۆی هاووڵاتییانە لە ناو شارەدێیەكەدا كۆ بووەتەوە، لە مووسڵیش نە پارێزگا نە كەسی دیكە سەردانی ناوچەكەیان نەكردووە، ئەوەش ڕوویەكی ناشرینی بە ناوچەكە داوە.''
kdp-
