كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتى پاككردنه‌وه‌ى لیستى ده‌نگده‌رانى ئاشكرا كرد
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند: "ده‌ستمان كردووه به‌كارى پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى لیستى ده‌نگده‌ران له ناوى دووباره و هاوشێوه و ئه‌و ناوانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 90 ساڵیه‌وه‌یه".
گوتیشى:"به‌پێى ئه‌و ماوه‌یه‌ى دامانناوه، ده‌بێت تا (11 / 1 / 2018) كاره‌كانمان ته‌واو ببێت و تۆمارێكى پاكى ده‌نگده‌ران ئاماده بكه‌ین".
باسى ئه‌وه‌شى كرد، به‌مه‌به‌ستى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت و گشتیى، داواكاریمان دایه وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ته‌ندروستى و بازرگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وانیش به‌ڵێنى جێبه‌جێكردنى داواكه‌یان داوه و هه‌نگاوى پێویست بۆ ئه‌و بواره‌ش ده‌ستى پێكردوه.
گوته‌بێژى كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، ئاشكراشى كرد، كه پێشووتر ئاماده‌كارى دابینكردنى پێویستیه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو بۆ مانكى 11 ى ڕابردوو، بۆیه دواى پاككردنه‌وه‌ى ناوى تۆمارى ده‌نگده‌ران و ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت و گشتى، له‌و ماوه‌یه یاساییه‌ى كه پێویسته بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه 6 مانگه كه‌متریان ده‌وێت و چاوه‌ڕێى دوا بڕیارى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن.
باسنيوز
