گه‌رمیان.. فه‌یسبووك كه‌سێكى بهدهستگیركردن دا
له شارى كه‌لار، دواى تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌ن ئه‌كاونتێكى فه‌یسبووك كه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌كه‌سێك كردبوو گه‌ر بڕێك پاره‌ى پێنه‌دات، وێنه‌ى ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌ى له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی ڕووت داده‌نێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كرا.
ڕائید (عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى) گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له په‌یجی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند: "له چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەنجێک له بنکەی پۆلیسی شەهیدان له کەلار، سکاڵای لە سه‌ر خاوه‌ن ئه‌كاونتێكى فەیسبووک تۆمار كرد".
ڕوونیكرده‌وه، كه خاوه‌ن ئه‌كاونته‌كه، داواى بڕێك پارەی له‌و كه‌سه كردبوو، كه سكاڵاكهى تۆمار كردووه، گوتیشی: "هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردبوو گه‌ر پاره‌كه‌ى بۆ دابین نه‌كات، وێنەى ئەندامێکی خێزانەکەی کە لە ڕەگەزیی مێیە بەفۆتۆشۆپ لە سەر وێنەى ئافره‌تێكى ڕووت دادەنێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌کان بڵاوی دەکاتەوە".
گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسی گه‌رمیان، جه‌ختی كرده‌وه، كه دەست بەجێ بنکەی پۆلیسی شەهیدان بەهەمهانگی ئاسایشی کەلار دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، تۆمه‌تباره‌كه دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (2)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، ڕاگیراوه".
bas news-
