یەکێتیی مافپەروەرانی جیهان دەستی بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی خورماتوو و کەیسی ئێزدییان کرد
کوردانی ئێزدی لە (٣-٨-٢٠١٤) لە قەزای شنگال بە توندترین شێوە لە لایەن داعشەوە قڕ کران و کۆمەڵکوژی بەرانبەریان کرا و زیاتر لە هەزار کەس کوژران و زیاتر لە ٦ هەزاری کەسیش ڕفێنران. حەشدی شەعبیش هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دووزخورماتووش یەکێک بوو لەو ناوچانە و حەشدی شەعبی هەموو جۆرە تاوارنکارییەکیان دەرهەق بە خەڵکی خورماتوو کرد و دەستدرێژیی سێکسییان بەرانبەر ٦ ئافرەت کردووە، ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان.
هەر لەو بارەوە، (وەعد مزووری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا یەکێتییەکەمان لە شاری زاخۆ و لە کەمپی قادیان کاری خۆی بۆ کەیسی کوردانی ئێزدی دەکەن و ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەین بە هاوکاریی نەتەوە یەگکرتووەکان بۆ ئەوەی هەمووی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانکارییانەی بەرانبەر کوردانی ئێزدی کردوویانە ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی جیهانی بکەین.''
٤٧ وڵاتی جیهان ئەندامن لەم یەکێتییەدا و لیژنەی مافپەروەرانی جیهان لە ٦٠ دادوەر و پاریزەری بەرزی وڵاتانی جیهان پێک دێت.
(وەعد مزووری) ئەوەیشی گوت: ''پێشتر دوو جارە ئێمە یەکێتییەکەمان ئاگادار کرد بۆ ئەوەی سەردانی کوردستان بکەن پێش چەند ڕۆژێک وەفدێک هاتوونەتە کوردستان و ئێستا خەریکی چاوپێكەوتنن لەگەل کچە ڕزگاربووانی دەستی داعش.''
kdp-
