ڕێکخراوێکی جیھانی بڕوانامەی باشترین کوالێتی و خزمەتگوزاری بە کۆرەک تیلیکۆم بەخشی

 ڕێکخراوێکی جیھانی بڕوانامەی باشترین کوالێتی و خزمەتگوزاری بە کۆرەک تیلیکۆم بەخشی
لە ڕێوەڕەسمێکی شایستەدا لە شاری دوبەی لە ئیماڕاتی عەرەبی، ڕێکخراوی (OTHER WAYS)ی جیھانی، بڕوانامەی باشترین کوالێتی و خزمەتگوزاری بە کۆرەک تیلیکۆم بەخشی.

لە ڕێوەڕەسمێکدا لە شاری دوبەی لە ئیماڕاتی عەرەبی، ڕێکخراوی (OTHER WAYS)ی جیھانی کە بنکەی سەرەکی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسایە، خەڵاتی ماجستیک فاڵکۆنی بۆ بەرزترین کوالێتی لە بواری گەیاندن لە ساڵی 2017 لە عێڕاقدا، بە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بەخشی.

ھاوکات ھەر لە ھەمان رێوڕەسمدا خەڵاتی باشترین خزمەتگوزاریشی بۆ ساڵی 2017 لە بواری گەیاندن (T-Q-C-S) بە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بەخشی.

ڕێکخراوی (OTHER WAYS) ڕێکخراوێکی جیھانیە و ساڵانە لە سەر ئاستی جیھان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەدواداچوون بۆ سەرجەم بوارەکانی خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن، باشترینەکانی وڵاتان ھەلدەبژێرن بۆ خەڵاتکردنیان بە مەبەستی ھاندانی کاری باش و کوالێتی بەرز بۆ خزمەتگوزارییەکانی بوارە جیاجاکانی کارکردن.









باسنيوز
Top