کەسێک بۆ شوێنەکەی یوسف محەمەد دەستنیشان دەکرێت

 کەسێک بۆ شوێنەکەی یوسف محەمەد دەستنیشان دەکرێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات دوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، دەبێت لایەنەکان رێککەوتن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.

حەیات مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رايگەیاند: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای دەست لەکارکێشانەوە سەرۆکی پەرلەما،ن پەرلەمان تەنیا دەتوانێت یەک دانیشتنی دیکە بکات بۆ دانیشتینی دووەمی دوای دەست لەکارکێشانەوە سەرۆکی پەرلەمان، دەبێت سەرۆکی پەرلەمان ئامادەیی دانیشتنی پەرلەمان بکات، ئەگەرنا پەرلەمان ناتوانێت کۆببێتەوە ".

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەروو، کە دەبێت لەم ماوەیەدا ھێزە سیاسییەکان رێککەوتن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بکەن، چونکە ئەو پۆستە پۆستێکی سیادییە و دەبێت بە شێوەیەکی رێککەوتن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/12/2017، یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.











باسنيوز
Top