لە کۆیە پاش نۆ ساڵ بکوژی دوو کەس دەستگیر کرا

 لە کۆیە پاش نۆ ساڵ بکوژی دوو کەس دەستگیر کرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری كۆیە ئاشكرای كرد كە هێزەكانیان کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بەوە تۆمەتبارە نۆ ساڵ لەمەوبەر و برا و براژنەكەی خۆی کوشتووە.

شۆڕش كاكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕايگەیاند: "تومەتبارێك بەناوی (س، س) نۆ ساڵ پێش ئێستا لە سنووری شارەدێی (دارەتوو) برا و براژنێكی ۆخی کوشتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێنی، هێزەكانمان توانیان ئەمڕۆ لە سنووری شاری كۆیە دەستگیری بكەن".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە گوتیشی: "ئێستا ئەو تۆمەتەتبارە دەستبەرسەرە و بەپێی بڕیاری دادوەر و یاسا و بەمەبەستی بڕینەوەی سزا، ڕەوانەی لایەن و شوێنی پەیوەندار دەكرێت".









باسنيوز
Top